دوو کۆڵبەری بانەیی بەهۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی

هەنگاو:دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.

٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٤٠

 

هەنگاو:دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە (٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢٧ ژانویە ٢٠١٩) بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دوو کۆڵبەر بوونە قوربانی.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی”ئەسعەد  زەمانی” خەڵکی ئاوایی “حەفتاش” و “خالق” خەڵکی ئاوایی”خافوورە دێ” ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەک لەمبارەوە ڕایگەیاند: “ئەسعەد بەهۆی تەقینەوەی مین یەکێک لە لاقەکانی لەدەست داوە و خالید بە سەختی بریندارە”.

ئەو دوو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە