دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە سنوورەکانی سەردەشت کەوتنە بەر پەلاماری هێزەکانی ئێران

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت دەستەیک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دوو کۆڵبەریان بریندار کردووە.

٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٦:٣٥

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت دەستەیک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دوو کۆڵبەریان بریندار کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٣ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٤ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نێوان سەردەشت و پشدەری هەرێمی کوردستان، تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە بریندار بوون ”ئیبراهیم محەمەد ڕەحیم“ تەمەن ٤٠ ساڵ و ”عەتا محەمەدزادە“ تەمەن ٤٨ ساڵ ڕاگەیاندووە کە هەردوویان خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنە بوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ کراون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە کۆڵبەرێکیش دەستبەسەر کراوە، بەڵام ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە