دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی شنۆ بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی ئەم دوایانەی شنۆ دوای سێ حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٢:١٢

 

هەنگاو: دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی ئەم دوایانەی شنۆ دوای سێ حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٩ی فیوریەی ٢٠٢٢)، سیامەند خاڕەزم ٢٦ ساڵە و موراد ساعی ٢٧ ساڵە دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ دوای سێ حەوتوو بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە هەتا کاتی تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنیان، ئازاد کران.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان ئەوانیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.

موراد ساعی خەڵکی گەڕەکی ڕەحیم ئاوای شنۆ ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانویە) و سیامەند خاڕەزم خەڵکی گوندی «ئاڵیاوێ» ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرابوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرابوونەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە