دوو ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا دەستبەسەر کران، دەستبەسەر کرانی ٦٠ هاووڵاتی لە سێ حەفتەدا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٥٨

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانی دوو ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیایان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو دوو ژینگە پارێزەی ”گۆران قوربانی“ و ”فاتێح هووشمەند“ ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە (سێ حەفتە)، زیاتر لە ٦٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ناسننامەی ٥٠ کەسیان لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە