دوو کرێکار لە سەقز و مەریوان گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و مەریوان لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٧:٣٣


هەنگاو: دوو کرێکار لە شارەکانی سەقز و مەریوان لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.


بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٩ (٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، کرێکارێکی خەڵکی گوندی بێلوو سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “عوسمان حوسێنی” تەمەن ٣٦ ساڵ لە کاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی سێ نهۆمی گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی گوندی جەوشن سەر بە شاری سەقز بە ناوی “دلاوەر تەوحید نیا” لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گیانی لە دەست داوە.


ئەو کرێکارە لاوە نزیکەی دوو حەفتە پێش ئێستا لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازرابوویەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە