دوکتور ناسر هیمەتی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: دوکتور ناسر هیمەتی چالاکی کورد و دانیشتووی ئیسفەهان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٩:٠٤

 

هەنگاو: دوکتور ناسر هیمەتی چالاکی کورد و دانیشتووی ئیسفەهان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتووو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٠ی جولای ٢٠٢١)، دوکتور ناسر هیمەتی چالاکی مەدەنی کورد دوای سەردان بۆ بنکەی بەرێوەبردنی حوکمەکانی ئیسفەهان دەستبەسەر و بۆ تێپەرکردنی ماوەی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی دەستگردی ئەو شارە  گوازرایەوە.

ناسر هیمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار٢٧١٨ (٢٦ی دێسامبری ٢٠١٩) و لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و بەیاننامەی تایبەت بە چلەی گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی پاییزی ٢٠١٨ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی شاری ئیسفەهان بە تۆمەتی "بێ ڕێزی بە ڕێبەریی ئێران" سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپیندرا.

دوکتور ناسر هێمەتی پزیشکی دەروونناس و خەڵکی شاری ئابدانانی سەربە پارێزگای ئیلام و یەکێک لەچالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری ئیسفەهانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە