دژایەتی بەرپرسانی بەندیخانەی شاهروود لەگەڵ پێدانی مرەخەسی بە بەندکراوێکی سیاسی

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە ماوەی سێ ساڵە دەستبەسەر کراوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر بەندکراو مافی مرەخەسییان پێدراوە، بە هۆی ڕێگری بە

١١ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٢:٣٢


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە ماوەی سێ ساڵە دەستبەسەر کراوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر بەندکراو مافی مرەخەسییان پێدراوە، بە هۆی ڕێگری بەرپرسانی بەندیخانەوە مافی مرەخەسی پێ نادرێت.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”محەمەد نوورانی زادە“ تەمەن ٥٦ ساڵ و کوڕی ڕەحیم، ماوەی سێ ساڵە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شاهروود سەر بە پارێزگای سمنان ڕاگیراوە و سەرباری داواکاری خۆی و بنەماڵەکەی مافی مرەخەسی پێ نادرێت.


بێبەش بوونی ئەو بەندکراوە سیاسییە لە مافی مرەخەسی لە حاڵێکدایە کە ناوبراو بە هۆی نەخۆشی باری تەندروستی ناجێگیرە.


محەمەد نوورانی زادە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٦ (١٣ی فێوریەی ٢٠١٧) هاوڕێ لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی ”دیاکۆ ڕەحمانی نەسەب“ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاحاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرانەوە.


ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی جۆزەردانی ٢٧١٧ (ژوئەن ٢٠١٧) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەربازی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دادگایی کران.


بە پێی حوکمی دادگای سەربازی، محەمەد نوورانی زادە حوکمی ٦ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاهروود و دیاکۆ ڕەحمانی نەسەب حوکمی ٦ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری سمنانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە