دێهلۆڕان.. شۆڤێرێک بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە سنوورەکانی پارێزگای ئیلام، شۆڤێری شۆفێڵێک (لۆدر) بریندار بوو.

٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٣:٤٨

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە سنوورەکانی پارێزگای ئیلام، شۆڤێری شۆفێڵێک (لۆدر) بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٣ی دێسامبری ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانکی جۆری m19 لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، شۆفێری شۆفێڵێک بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینەدا، کەسێک بە ناوی ”ڕوحوڵڵا پاریاب“ سەر و دەم و چاوی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

ڕوحوڵلا کارمەندی ئیدارەی هەلگرتنەوەی مین بووە و لەکاتی ئیش کردن تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

 بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨ هەتا ئێستا لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی کە ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە