دەستبەرکرانی ٥ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە، سەردەست، سنە و ڕوانسەر

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، دەیان هاووڵاتی کور

٢٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:١٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای بەڕێوەچوونی  کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، دەیان هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ سالیان بە ناوی “ئومید موکەڕەم”  خەڵکی گوندی ئەنبێ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێپێوانی و تێکدانی ئاسایشی گشتی دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتیە ڕۆژی ڕابردوو بۆ بەندی ٣ی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە کە بە بەندی گشتی ناسراوە، گوازراوەتەوە

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوەی “فەرهاد مورادی” بە هەمان تاوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوکاتی هاووڵاتییەکی خەڵکی روانسەر بە ناوی “موحسین فەڕوخی” دوای بانگران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

لە شاری سەردەشت دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “ڕەزا عەبدووڵازادە” و “هادی بریاجی” دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە کە هادی بریاجی و موحسین فەڕوخی بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە