دەستبەسەر کران و ناڕوونی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت نزیکەی ٤٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

٢٠ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٤:٢٨

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت نزیکەی ٤٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١( ٣٠ ژوئن ٢٠٢١ )، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ئورمیە دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی شوان شێخە ٢٣ ساڵە و کاوە شەریفی ٢٧ ساڵە خەڵکی سەردەشت دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە وسەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە و هەتا ئێستا نەیانتوانیوە کە پەیوەندییان لەگەڵ بگرن.

جێگای ئاماژەیە کە شوان شێخە بڕوانامەی ئەندازیاریی بەشی کۆمپیۆتەری وەر گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە