دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.

٢٧ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٣:٣١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٥ی سیپتامبری ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “بڵەسەن” سەر بە شاری بانە هاووڵاتییەکیان بە ناوی "ئەنوەر ڕەسووڵی" دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەنوەر ڕەسووڵی و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی هیچ هەواڵێک لە بەردەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە