دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان نزیکەی سێ حەوتوو پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٩:٤٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان نزیکەی سێ حەوتوو پێش ئێستا دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سالار خان ئەحمەدی نزیکەی سێ حەوتوو پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ کرماشان گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار خان ئەحمەدی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) بووە و چەندین ساڵ لە کوردستانی سوریا شەڕی ڕێکخراوی داعشی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە سالار خان ئەحمەدی دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی و دواتر دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە