دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە

هه‌نگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:١٢

 

هه‌نگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی (عەلیاوای یاپەڵ) و هاووڵاتییەکیان بە ناوی "سولەیمان گولی" دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سولەیمان گولی بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کراوە و لە دوای تێپەربوونی نزیک بە ١٠ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢١دا لانیکەم ٦٧ هاووڵاتی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوامەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە