دەستبەسەر کران و گوازرانەوە هاووڵاتییەک بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

١٤ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٨:٣٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”عەزیز نەسیری“ دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەزیز نەسیری ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانیان خستووەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە