دەستبەسەر کرانی ئانیسا جەعفەری مێهر، مامۆستای زمانی کوردی لە پارێزگای کرماشان
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی کورد لە شاری ئیسلام ئاوا (شائاباد) سەر بە پارێ
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی کورد لە شاری ئیسلام ئاوا (شائاباد) سەر بە پارێزگای کرماشان، ژنێکی چالاکی فەرهەنگی دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٧ی دسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی “ئانیسا جەعفەری مێهر”، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی ئیسلام ئاوا و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی خاتوو ئانیسا جەعفەری مێهر، ماڵەکەیان پشکنیوە و کەل و پەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو مۆبایل، کامپیوتێر، کتێب و نوسراوەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئانیسا جەعفەری مێهر، خوێندکاری کارناسی باڵای زمانناسی زانکۆی کوردستان و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ئیسلام ئاوا و هاوکات و ئەندامی شۆرای نووسەرانی گۆڤاری وەرزی “ژ”یە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چوار چالاکی دیکەی فەرهەنگی و ئەدەبی خەڵکی ئیسلاماوای بە ناوەکانی ئاکۆ جەلیلیان، سوهراب مورادی، داریوش مورادی و ئەحمەد بەساتی لە شارەکانی ئیسلام ئاوا و کرمانشان دەستبەسەر کراون.