دەستبەسەر کرانی بەڕێوەبەری کەناڵێکی تێلێگرامی لە بۆکان

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی کەناڵێلی تێلێگرامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٧:٠٤


هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی کەناڵێلی تێلێگرامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی ”جەعفەر ئەوسافی“ تەمەن ٣٠ ساڵ و دەستبەسەریان کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەو لاوە کوردە کەناڵی تێلێگرامی ”پرسش و پاسخ شرعی اهل سنت و جماعت“ بەڕێوە دەبات دەستبەسەر کراوە.


جەعفەر ئەوسافی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە