دەستبەسەر کرانی خەبات شەکیبا چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

١١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٠:٤٠

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٢)، خەبات شەکیبا تەمەن ٣٣ ساڵ و چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەکیبا لەم بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند:» کاتژمێری یەکی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە و لە حاڵێکدا کە خەبات بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی یەکێک لە ناسراوەکانی سەردانی گۆڕستانی «بەهەشتی محەممەدی» کردبوو، هەر لەو گۆڕستانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە».

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ خەبات شەکیبا لە بەردەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە