دەستبەسەر کرانی دایک و کوڕێک لە سنە

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دایکێک و کوڕەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

٤ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٤:٢٦

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دایکێک و کوڕەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە هەڵیانکوتاەیە سەر ماڵی “مەرزیە غولام وەیسی” یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارە و دەستبەسەریان کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی خاتوو غولام وەیسی، کوڕەکەشی بە ناوی “سیروان عەبدوڵڵاهی” لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم دوو چالاکە مەدەنیە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە