دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە سنە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

١٨ خەرمانان ٢٧٢١، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٧ی سێپتامبری ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی بێهرووز عەزیزی تەمەن ٤٠ ساڵ و ڕەسووڵ عەزیزیان تەمەن ٥٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا کاتژمێر ١٠ی بەیانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریانیان کردووە. ماڵی ئەو دوو کەسە دوای دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێنراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی بێهرووز عەزیزی و ڕەسوڵ عەزیزیان، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاوڵاتییە نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە