دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ و دیواندەرە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دە

٦ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٤:٤٠

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٧ی جولای ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵیان بە ناوی “سەلام کوردە” دەستبەسەر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هاووڵاتییەکان بە ناوی فواد حەبیبی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەریی دەستبەسەر کراون و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە