دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لە شنۆ

هەنگاو: لە دریژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ، دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کران.

٧ خەرمانان ٢٧٢١، ٢١:١٠

 

هەنگاو: لە دریژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ، دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی شێرزاد مامەندی خەڵکی گوندی نەرزیوە و حەیدەر عەلیزاده خەڵکی گوندی قزناوێ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری ئەم دوو کەسەیان دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی حەیدەر عەلیزاده و شێرزاد مامندی ماڵی ئەو دوو کەسەشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان و هەروەها شێوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە