دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە سایین قەڵا و ئورمیە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ئورمیە و سایین قەڵا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٩:٢٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ئورمیە و سایین قەڵا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٥ی جولای ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “قاسملوو”ی ئورمیە بە ناوی “ئەمین ئێرانی زاده” لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی “ئومید وەلی زاده” لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئومید وەلی زاده خوێندکاری ڕشتەی ئیلاهیات بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ یەکێک لە دەستبەسەگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئومید وەلی زاده و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە