دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە سنە و سەڵماس

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و سەڵماس لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

١٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ١١:٣٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و سەڵماس لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی ”سەرهۆیە“ یان بە ناوی ”مادێح مورادی“ کوڕی عارف دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مادێح مورادی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی جوارشەممە ١١ی بەفرانبار (١ی ژانویە)، لاویکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی ”سوهراب جانفەزا“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

سوهراب جانفەزا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و پاش یەک حەفتە هێشتا چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە