دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری شنۆ

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کراون.

٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:٤٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شممە (٣ی گەلاوێژی ٩٨ / ٢٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ”فەتاح عەلی کوردی“ و ”یوونس شەریفی“ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕانی  حوکمەکانیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراون.

یوونس شەریفی و فەتاح عەلیی کوردی زستانی دوو ساڵ پێش  لەگەڵ ١٨کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە زستانی ڕابردوو لەلایەن دادگای گشتی شاری شنۆوە  بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران هەر کامەیان حوکمی ٣ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا  کە حوکمەکەیان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە