دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە کامێران و سەوڵاوا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەوڵاوا و کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٧:٠٩


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەوڵاوا و کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا لاوێکی خەڵکی گوندی ”دێوزناو“یان بە ناوی ”مێعراج مورتەزایی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان وگاستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێعراج مورتەزایی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر و پاش شەش ڕۆژ چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، ئەندامێکی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میلی لە کامێران بە ناوی ”فەریاد عەبدی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


فەریاد عەبدی لە ناو دووکانی کتێب فرۆشی خۆی دەستبەسەر و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.


ئەو هاووڵاتیە کوردە ١٣ ساڵ پێشیش بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ بەندکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە