دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٢٠ کەس لە خەڵکی ناڕازی کرماشان

هەنگاو: دوای ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بۆ دووهەمین جار بە نیسبەت نەبوونی ئاو و کارەبا هاتنە سەر شەقام ه

٥ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١١:٢٠

 

هەنگاو: دوای ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بۆ دووهەمین جار بە نیسبەت نەبوونی ئاو و کارەبا هاتنە سەر شەقام هیزە چەکدارەکان تەقەیان لە خەڵک کردووە و زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٦ی جولای ٢٠٢١)، خەڵکی ناڕازی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بۆ دووهەمین جار هاتنە سەر شەقامەکان و بە نیشانی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە نەبوونی ئاوی خواردن و کارەبا شەقامەکانیان داخست و پشتیوانی خەڵکی ناڕازی ئەهوازیان کرد.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی ناڕازی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٩ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ مەیسەم وەیسی کوڕی مستەفا ٢_ ڕامین وەیسی کوڕێ سەلمان ٣_ حیکمەت سەفەری کوڕی خوداموراد ٤_ شاریار شەفیع زاده کوڕی سەلمان ٥_ شارام شەفیع زاده کوڕی سەڵمان ٦_ شاهین شەفیع زاده کوڕی سەلمان ٧_ ئارەش نەجەفی کوڕی مورادعەلی ٨_ مەنووچێهر نەجەفی کووری عەلی محەمەد ٩_ پژمان کەمەڕی کوڕی هەیبەت

یەکێک لە دانیشتوانی دەردەدرێژ لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: “ لە ڕۆژی ڕابردووە گەڕەکی دەدەدرێژ میلیتاریزە کراوە و هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە و کەلووپەلی ماڵی هێندێکیانیان تێک داوە.

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە هەنگاو شەوی ڕابردوو بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە