دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی ڕەبەت و کامیاران، یەکێکیان تەمەنی ٧٠ ساڵە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران هێرش کردووەتە سەر ماڵی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی ڕەبەت

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٤:٣٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران هێرش کردووەتە سەر ماڵی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی ڕەبەت و  کامیاران  و دەستبەسەریانیان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩(٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردوەتە ماڵی هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٠ ساڵڵی خەڵکی رەبەت بەناوی “حەسەن کاروانچی” ودەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بێ رێزی زۆریان بە بنەماڵەی ناوبراو کردووە و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.

ئەو هێزانە هەروەها هاووڵاتیەکی دیکەیان بە ناوی ئیسماعیل مەلا شێخی دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە هەتا ئێستا نازانرێت کە ئەو دوو هاووڵاتیە بە چ بە تۆمەتێک دەستبەسەر کراون تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی چرۆسانەی ئەو شارەیان بە ناوی “جەماڵ گودەرزی” بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە و پاش چەند ڕۆژ چارەنووسی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە