دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی کورد لە تاران

هەنگاو: سێ هاووڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کراون.

٢٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٢:١٦

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩( ١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنە، لە شاری دەماوەندی پارێزگای تاران دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە “بەشیر حاتەمی کوردی سدیق، سەیفوڵڵا جەلیلی کوری ئیبراهیم و غەفوور یاری کوری غەفار” ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو سێ هاووڵاتیە بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی و بەکار هێنانی جامانە لە زەماوەند، دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە