دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی ئەم دوایانەی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، سێ هاووڵاتیی دیکە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران.

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢١:٤٢

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی ئەم دوایانەی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، سێ هاووڵاتیی دیکە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٢) سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی ڕەحیم عەلیزادە ٣٢ ساڵ و خەڵکی قروچاوە، ڕەحمان قادری و محەممەد قادر پوور خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە دوای ئەوەی بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دواتر گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسە و هەروەها چارەنووسیان لەبەردەست دا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە