دەستبەسەر کرانی سێ کەسی دیکە لە شارەکانی کامیاران، شنۆ و ئورمیە

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، سێ کەسی دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٣:٠٧

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، سێ کەسی دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بەم پێیە ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە ٧ کەس.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”مەنسوور عومەرزادە“ دانیشتووی ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ”فارۆق محەمەدی“ خەڵکی گوندی شاهۆی کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها، ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازروەتەوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە