دەستبەسەر کرانی لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە دیواندەرە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم هەشت هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە یەکێک لە دە

١٥ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٣:١٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم هەشت هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٣ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری دیواندەرە لانیکەم ٨ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە و بۆ دەستبەسەگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراونەتەوە.

تا ئێستا ناسنامەی چوار هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی ئومید زارعی، ئەفشین دێهقان و زانکۆ شێرمحەمەدی خەڵکی شاری دیواندەرە و حەیدەر سەمەدی خەڵکی گوندی شاقەڵا سەر بە شاری دیواندەرە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و ناسنامەی چوار هاووڵاتیی دیکە تا ئێستا ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هەشت هاووڵاتییە بە پیشاندانی بەلگەی دادوەری و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون. هاوکات ماڵەکانیان پشکێندراوە و دەست بەسەر مۆبایلەکانیان گیراوە.

دوای تێپەربوونی چوار لە دەستبەسەرکرانی ئەم هەشت هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە