دەستبەسەر کرانی لانیکەم پێنج هاووڵاتی لە سەقز

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لانیکەم چوار چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٩:١٥


هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لانیکەم پێنج چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لانیکەم پێنج چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز ناسننامەی ئەو پێنج  کەسەی ”عەلی قادری“، ئارمیا ڕەنجبەری“، "هێمن کەریمی" و دوو برا بە ناوەکانی ”هیوا ئەمینی“ و ”وریا ئەمینی“ ڕاگەیاندووە.


ئەو پێنج هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەتەوە و ئەگەری ئەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زیاتر بێت زۆرە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە