دەستبەسەر کرانی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری سەقز

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٧:٠٦

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠)، لە گەڕەکی بەردبڕانی شاری سەقز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی کورد و کوڕە تەمەن ١٨ ساڵەکەیان بە ناوی پویا بووستانی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی پویا، ماڵەکەیان پشکنیوە و کەل و پەلی تایبەتی ناوبراویان وەکوو مۆبایل و لەبتابەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

پوویا بووستانی دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکردنی پویا بووستانی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە