دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خانەنشین لە مەهاباد

هەنگاو: هیزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد مامۆستایەکی خانەنشینیان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرد.

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٧:٠٤


هەنگاو: هیزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد مامۆستایەکی خانەنشینیان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرد.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٢ی ژوئیەی ٢٧٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بە پێنج ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ”حوسێن حەسەن خانی“ و دەستبەسەریان کردووە.


حوسێن حەسەن خانی تەمەن ٥٠ ساڵ و ماوەی ٤٠ ساڵ مامۆستا و لە قوتابخانەکانی مەهاباد وانەی وتووەتەوە. ناوبراو ئەندامی مەکتەبی قورئان بووە.


شوورای بەڕێوەبەریی مەکتەبی قورئان ڕایگەیاندووە کە، حوسێن حەسەن خانی نەخۆشی دڵی هەیە و پێویستە بەردەوام لە ژێر چاوەدێریی پزیکش بێت و دەرمانەکانی لە کاتی خۆیدا بەکار بێنێت، هەر بۆیە بە هۆی پەتای کۆرۆنا و ئەوەی کە ناوبراو تەمەنی ٦٠ ساڵە، بەرپرسیارێتی تەندروستی ناوبراو لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە کە دەستبەسەریان کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە