دەستبەسەر کرانی ٥ هاووڵاتی کورد لە شاری داڵاهۆ
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لانیکەم ٥ هاووڵاتی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لانیکەم ٥ هاووڵاتی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٩ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری داڵاهۆ هێرشیان کردووەتە سەر گوندی باباجانی ئەبودجانە (خواروو) و پێنج هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەو ٥ هاووڵاتیە کە بۆ هەنگاو ڕوون بە شێوەی خوارەوەیە:
١_ عەلی رەزا محەمەدی کوڕی نورمحەمەد
٢_ پوریا عەزیزیانی کوڕی عەزیزوڵڵا
٣_ یەعقووب ئەڵماسی کوڕی مەجید
٤_ سامان محەمەدی کوڕی حەیدەر
٥_ حەمزە محەمەدی کوڕی کاکە عەزیز
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەکانی کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی لە کاتێکدا خەڵک لە خەودا بوون، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتیانە و دەستبەسەریانیان کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو پێنج کەسە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە. دوای تێپەڕینی چوار رۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەو پێنج هاووڵاتیە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەر دەستدا نیە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە چەند کەسی دیکەش دەستبەسەرکراون، بەڵام ناسنامەیان هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.