دەستبەسەر کرانی ۲۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی فێوریەی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیی

١٢ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٦:٠٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی فێوریەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٠ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، کەسێک بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی وکەسێکیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون کە ١٢ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتی لە پارێزگای سنه و هاووڵاتییەکیش لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.

یەکێک لەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە خوێندکار بووە.

هەروەها، سێ کەس لەوانە بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون کە دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەکانی نەغەدە و ئورمیە گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە