دەستبەسەر کرانی ۲۳ هاووڵاتی کورد لە مانگی مارسی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی

١٢ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢٠:٢٥

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مارسی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ١٥ کەسیش بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە  و سنە دەستبەسەر کراون کە هەر کامەیان ١١ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.

یەکێک لەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی مەهاباد بووە.

هەروەها، سێ کەس لەوانە بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون کە دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەکانی نەغەدە گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە