دەستبەسەر کرانی ١١٥ هاووڵاتی کورد لە مانگی ژانویەی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ١١٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، م

١٧ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٩:٠٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ١١٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون. بە شێوەی نێونجی هەر ڕۆژ ٤ کەس دەستبەسەر کراون و ئەمەش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا تۆمار نەکراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی ژانویەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١١٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٠٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٩ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون کە ٧٤ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٢٧ هاووڵاتی لە پارێزگای سنه و ١٤ هاووڵاتیش لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.

لانیکەم ٩ کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون و ٤ خوێندکار، ٢ مامۆستای قوتابخانەی و ٣ ڕۆژنامەنووسیش لە ناو دەستبەسەرکراواندان.

ناسنامەی تەواوی ئەو ١١٥ کەسە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە