دەستبەسەر کرانی ٣١ هاووڵاتیی کورد لە فێبریوەری ٢٠٢٢ دا

هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەر کرانی لانی کەم ٣١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تۆمار کراوە و ٣ چالاکی

١١ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٩:٢٤

 

هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەر کرانی لانی کەم ٣١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تۆمار کراوە و ٣ چالاکیش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٢، لانی کەم دەستبەسەر کرانی ٣١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کاسبکارێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

مانگی ڕابردوو لانی کەم ٣ چالاکی ژن لە کوردستان دەستبەسەر کراون و ١٠ کەس لەوانەش کە دەستبەسەر کراون بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کراون.

زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کرانەکان کە ١٨ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە.هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان دوای بانگکران بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٢٥ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەزهەبی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٢٠ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت

ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: ٢ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ١٨ حاڵەت
جێبەجێ کردنی سزاکان: ١٠ حاڵەت
نادیار: ١ حاڵەت

شوێنی دەستبەسەر کران
ماڵەوە: ١ حاڵەت
شەقام: ٧ حاڵەت
شوێنی کار: ٣ حاڵەت
دادگا: ١٠ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٩ حاڵەت
سەر سنوور: ١ حاڵەت

بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە مانگی فێبریوەری ئەمساڵدا لانی کەم ٣ چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٤ ساڵ و ١ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە