دەستبەسەر کرانی ٥٤ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٢ دا

لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەر کرانی لانی کەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تۆمار کراوە.

١٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١١:٢٤


هەنگاو: شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەر کرانی لانی کەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تۆمار کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد مانگی جولای ٤٪ (٢ حاڵەت) دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٢، لانی کەم دەستبەسەر کرانی ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٣ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٣ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ٥ کۆڵبەر و کاسبکاریش دەستبەسەر کراون.

مانگی ڕابردوو لانی کەم ٢ چالاکی خوێندکارێک لە کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

زیاترین ژمارەی دەستبەسەر کرانەکان کە ٤١ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە ٣٢ حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.

جێگای باسە کە لەم ٥٤ حاڵەتە ٦ حاڵەتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکانی خۆیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراون.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٤٦ حاڵەت کە دەکاتە ٨٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
کۆڵبەر و کاسبکار: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ٩.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکانی مەزهەبی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٤٢ حاڵەت
پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە


ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: ٥ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٤١ حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: ٦ حاڵەت
نادیار: ٢ حاڵەت

شوێنی دەستبەسەر کران
شەقام: ٥ حاڵەت
ماڵەوە: ٣٢ حاڵەت
دادگا: ٦ حاڵەت
سنوور: ٦ حاڵەت
جادەی نێوان شارەکان: ١ حاڵەتشوێنی کار: ١ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٣ حاڵەت
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە