دەستبەسەر کرانی ۵۱ هاووڵاتیی کورد لە مانگی جولای ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٥١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٠:٥٩

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٥١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٥١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز  و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٥ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ١٤ کەسیش بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ١٨ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٦ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە و ١٤ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و تۆمار کراوە.

لە مانگی ڕابردوودا چوار چالاکی ژن و مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە و دوو خوێندکاریش دەستبەسەر کراون. پێنج کەسیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە