دەستبەسەر کرانی ۳۹ هاووڵاتیی کورد لە مانگی سێپتامبری ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم دەستبەسەر کرانی ٣٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ ح

٩ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٤:١٨

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم دەستبەسەر کرانی ٣٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، و چالاکی مەدەنی و مەزهەبی تۆمار کراوە و ١٣ چالاکیش سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٣٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٣ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ هاووڵاتیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ٢٥ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٤ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە.

لە مانگی ڕابردوودا مێرمنداڵێک، ٣ چالاکی ژینگەپارێز و چالاکێکی میدیاکار دەستبەسەر کراون. پێنج کەسیان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە مانگی سێپتامبری ئەمساڵدا لانیکەم ١٣ چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٤٤ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە