دەستبەسەر کرانی ٣٦ هاووڵاتیی کورد لە مانگی مەی ٢٠٢٢ دا

هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەر کرانی لانی کەم ٣٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تۆمار کراوە.

١٢ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٧:٥٦


هەنگاو: پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەر کرانی لانی کەم ٣٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تۆمار کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد مانگی ئەپریل ٧.٥٪ (٣ حاڵەت) کەمبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٢، لانی کەم دەستبەسەر کرانی ٣٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٩ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان ٢ ٧ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی پیشەیی دەستبەسەر کراون.

مانگی ڕابردوو لانی کەم ٣ چالاکی ژن و مێرمنداڵێکی ژێر ١٨ساڵ و ٥ مامۆستای قوتابخانەی لە کوردستان دەستبەسەر کراون.

زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کرانەکان کە ١٣ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە ١٣ حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.

جێگای باسە کە لەم ٣٦ حاڵەتە ١٠ حاڵەتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکانی خۆیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراون.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٢٩ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٩.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٨ حاڵەت
پارێزگای سنە: ١٦ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت

ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: ٨ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ١٣ حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: ١٠ حاڵەت
نادیار: ٤ حاڵەت

شوێنی دەستبەسەر کران
شەقام: ٦ حاڵەت
ماڵەوە: ١٣ حاڵەت
دادگا: ١٠ حاڵەت
سنوور: ٦ حاڵەت
نادیار: ١ حاڵەت
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە