دەستبەسەر کرانی ٥٧ هاووڵاتیی کورد لە مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم دەستبەسەر کرانی ٥٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەر

١١ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٠:٤٠

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم دەستبەسەر کرانی ٥٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، و چالاکی مەدەنی تۆمار کراوە و پێنج چالاکیش سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٥٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر کراون. ئەم ئامارە بە بەراورد مانگی ئۆکتۆبر کە ٣١ حاڵەت بووە ٨٤٪  واتە ٢٦ حاڵەت زیادی کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ١٠ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی سنە دەستەبەسەر کراون کە ٣٩ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٢ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، ٥ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

لە مانگی ڕابردوودا سێ چالاکی ژن و هەروەها ٣ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە پێنج کەس لەو ٥٧ کەسە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵدا لانیکەم ٥ چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و یەکێکیشان جیا لە سزای بەندکران سزای لێدانی ٦٠ قامچیشی بۆ یڕاوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە