دەستبەسەر کرانی ٢٩ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢١ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانی

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٦:٢٦

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز  و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٦ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کەسێکیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ١٣ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١١ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، ٤ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەکیش لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی تۆمار کراوە.

لە مانگی ڕابردوودا دوو چالاکی ژن و خوێندکارێکیش دەستبەسەر کراون. دوو کەسیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە