دەستبەسەر کرانی ٥٠ هاووڵاتیی کورد لە ژانویەی ٢٠٢٢ دا
هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەر کرانی لانی کەم ٥٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکا
هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەر کرانی لانی کەم ٥٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تۆمار کراوە و ٧ چالاکیش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٢، لانی کەم دەستبەسەر کرانی٥٠ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسیم، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٠ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٨ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
مانگی ڕابردوو لانی کەم ٥ چالاکی ژن لە کوردستان دەستبەسەر کراون و ٦ کەس لەوانەش کە دەستبەسەر کراون بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کراون.
زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کرانەکان کە ٣٦ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە و ٦٠٪ دەستبەسەر کراوەکان (٣٠ حاڵەت) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٤٠ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی: ٨ حاڵەت کە دەکاتە ١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەزهەبی: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٢٥ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٢١ حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: ٨ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٣٦ حاڵەت
جێبەجێ کردنی سزاکان: ٦ حاڵەت
شوێنی دەستبەسەر کران
ماڵەوە: ٣٠ حاڵەت
شەقام: ٤ حاڵەت
شوێنی کار: ٥ حاڵەت
دادگا: ٦ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ٤ حاڵەت
ئیتلاعاتی سوپا: ١ حاڵەت
بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە مانگی ژانویەی ئەمساڵدا لانی کەم ٧ چالاکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٥ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.