دەستبەسەر کرانی ٢٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە

هەنگاو: بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی زایینی، شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێز و ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستی پێکردووە.

١٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو: بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی زایینی، شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێز و ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستی پێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٨ی بەفرانباری ٢٧١٨  ٨ی ژانویەی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەڵێنی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”ئارام ئەدوایی“ و ”بورهان ئەدواییان“ دەستبەسەر کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٣ هاوولاتیی کورد لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کراون.

لە کۆی ئەو ٢٣ کەسەی کە دەستبەسەر کراون، ١٦ کەسیان خەڵکی پارێزگای سنە، ٦ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە و کەسێکیشیان خەڵکی پارێزگای کرماشان بووە.

هەروەها دوو پارێزەر، ڕۆژنامەنووسێک و چوار منداڵ لە نێو دەستبەسەر کراواندا دەبیندرێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە