دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٤:١١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٥ی جولای ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی “بێهزاد محەمەدی” تەمەن ٣٣ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەو تەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری بێهزاد محەمەدییان لە کاتی کار کردن لە مەزرای خۆیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ هەواڵێک لە سەر هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵخراوەکانی بێهزاد محەمەدی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە