دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٠:٤٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٣ی فێوریەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە شاری سەوڵاوایان بە ناوی “بێهزاد ئەدوایی” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهزاد ئەدوایی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە