دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە دیواندەرە

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە دیواندەرە

00:08 - 19 September 2019

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٢ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندرە، هاووڵاتییەکان بە ناوی ”فارۆق خانی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

فارۆق خانی خەڵکی گوندی شەریف ئاوای دیواندەرە و کرێکاری نانەواخانە بووە کە بەتۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٣ هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.